داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی شوباتدا زیاتر لە پێنج ملیار دۆلاربووە

لڤین: وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردە و داهاتی نەوتی لە مانی رابردوو بڵاوكردەوە و رایگەیاند لەو مانگەدا داهاتی نەوت پێكهاتووە لە پێنج ملیار و (26) هەزار و (807) دۆلار.

وەزارەتەكە ئەوەشی روونكردووەتەوە بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی شوباتدا 82 ملیۆن 877 هەزار و 757 بەرمیل بووە و رۆژنە دوو ملیۆن و 960 هەزار بەرمیل هەناردەكراوە.

ئەوەشی روونكردووەتەوە نرخی تێكڕای نەوت لەو مانگەدا بۆ هەر بەرمیلێك 60 دۆلار و 33 سەنت بووە، لە كۆی گشتیدا داهاتی نەوت لەم مانگەدا بەراورد بە مانیگ رابردوو بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button