سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا سزای سێ ساڵ زیندانیدرا

لڤین: بەتۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی سزای سێ ساڵ زیندانیکردن بەسەر نیکۆلا سارکۆزی، سەرۆکی پێشوتری فڕەنسا سەپێندرا، بەڵام دوو ساڵ لە سزاکەش جێبەجێ ناکرێت.

نیكۆڵا ساركۆزی سەرۆكی پێشووتری فەرەنسا كە ئێٍستا تەمەنی 66 ساڵە تاوانبار كرا بەهەوڵدان بۆ بەرتیلدان بەدادوەر بەپێشكەشكردنی كارێكی گەورە لەمۆناكۆ، لەبەرامبەر بەزانیاری لەبارەی لێپرسینەوەیەكی تاوانكارانە لەپارتە سیاسییەكەی .

لە حوكمەكەدا دادوەر لە پاریس وتی ساركۆزی دەتوانێت ساڵێك لە ماڵەوە بە تاگی ئەلیكترۆنییەوە خزمەت بكات، نەك بچێتە زیندان چاوەڕوان دەكرێت كە سەرۆكی پێشوو داوای تێهەڵچوونەوە بكات.

لەو دۆسیەیەدا پارێزەرێكی پێشووی ساركۆزیش تێوەگلاوە بەوهۆیەوە دادوەر رایگەیاند ئەو پارێزەری ساركۆزی وێنەیەكی زۆر خراپی دادوەری نیشانی رایگشتی داوە، تاوانەكەش وەك كاریگەری و پێشێلكردنی نهێنی پیشەیی دیاریكران.

داواكاری گشتی داوای چوار ساڵ سزای زیندانی بۆ ساركۆزی كرد، نیوەی ئەو سزایە ڕابگیرێت، كەیسەكە لە سەر گفتوگۆی دوو كەسەوە بووە كە هەمان سزای ساركۆزی ئەوانیش دەگرێتەوە، ساركۆزی پارەدانی نایاسایی قبوڵكردووە لەهەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە ساڵی 2007دا.

ئەو كارەشیان لە ڕێگەی دانانی ژمارەیەكی نهێنی بووە كە بەناوێكی خەیاڵیەوە دروستكراوە لەو رێگەیەوە سارۆزی لەگەڵ پارێزەرەكەی پەیوەندیەكانی ئەنجامداوە.

ساركۆزی لە دۆسیەیەكی جیای دیكەدا تۆمەتبار كراوە كە پەیوەندی بە هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ساڵی 2012 دا هەیە، كە تیاشیدا سەركەوتوو نەبوو.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button