ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی چوار دزی راگەیاند

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لەچوارچێوەی هەوڵەكانی هێزەكانیان بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان لە دوو كردەوەی جیاوازدا چوار تۆمەتبار دەستگیركران .

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بڵاویكردەوە، كە لەچوارچێوەی هەوڵەكانی هێزەكان بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان لەدوو كردەوەی جیاوازدا (٤) تۆمەتبار دەستگیركران ، كە (٣) لەتۆمەتبارەكان بەناوی (د ، و ،ع) و(م ، ج ، ح ) و (هـ ، هـ ، ئ) دانیشتوی ناحیەی تەكیەی كاكەمەندن، باندێكێ دزیكرنیان پێكهێنابوو، لە شاری سلێمانی لەم شوێنانە دزیان كردبوو لەمزگەوتی ڕەحمان لەگەڕەكی كانی كوردە لەمزگەوتی فیردەوس لەگەڕەكی ڕاپەڕین لەمەحەلێكی چیمەنتۆو چەوولم كەخاوەنداریەتیەكەی دەگەڕێتەوە بۆ مامی یەكێك لەتۆمەتبارەكان ، لەگەڵ دزینی ماتۆڕسكیلی هاووڵاتیان .

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لەكاتی لێكۆڵینەوەدا یەكێك لە تۆمەتبارەكان ئاشكرایكرد لەلایەن تۆمەتبار (هـ ، هـ ، ئ) دەستدرێژی سێكسی كراوەتە سەری و لەكردەوەیەكی دیكەدا لە ئاسایشی سلێمانی تۆمەتبارێكی دیكە بەناوی (ج ، ئ ، ج ) ی دانیشتوی گەڕەكی پیرادییەكانی ناحیەی شۆڕشیان دەستگیركرد، هەستاوە بەدزینی ماتۆڕسكیلی هاووڵاتیان و پاش تەلەفكردن و پارچەپارچە كردنیان ویستوێتی لەبازاڕدا بیفرۆشێت .

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، تۆمەتبارەكان سەرجەمیان لەسەر داوای یاسای هاووڵاتیان و بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێكۆڵینەوە بەپێی ماددەكانی (٣٩٣ ٬ ٤٤٦) لەیاسای سزادان گیراون و ڕاگیراون لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە، ماتۆڕسكیلێك و چەندین پارچەی ماتۆڕسكیل كە دزرابوون لەلایەن تۆمەتبارەكانەوە و چەندین كەلو پەلی سەربازیش بەبڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەكانمانەوە دەستیبەسەردا گیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button