پەرلەمانی لوبنان شکستیھێنا لە ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی وڵات

لڤین:

پەرلەمانی لوبنان شکستیھێنا لە ھەڵبژاردنی سەرۆکی وڵاتەکە و ھیچکام لە کاندیدەکان نەیانتوانی سێیەکی دەنگەکانی پەرلەمان مسۆگەر بکەن.

ئەمڕۆ پەرلەمانی لوبنان کۆبوونەوەیەکی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی وڵات ئەنجامدا، لە کۆی ١٢٨ پەرلەمانتار، ٦٣ پەرلەمانتار دەنگیان بە ھیچکام لە کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆکی لوبنان نەدا و دەنگەکانیان پوچەڵکردەوە. ھاوکات “میشال معەوەز” کە یەکێک بوو لە کاندیدەکان، تەنھا ٣٦ دەنگی بەدەستھێنا.

بەوەش ھیچکام لە کاندیدان بۆ ئەو پۆستە نەیانتوانی سێیەکی دەنگەکانی پەرلەمانی لوبنان بەدەستھێنن، کە پێویستە بۆ بەدەستھێنانی پۆستی سەرۆکی لوبنان.

لوبنان لە ساڵی ٢٠١٩ەوە روبەڕووی داڕمانی ئابوری بووەتەوە و دراوی لوبنانیش ٩٥%ی بەھاکەی لەدەستداوە، ھاوکات پڕۆسەی سیاسیش پەکیکەوتووە. بڕیارە ویلایەتی سەرۆکایەتی “میشێل عەون” سەرۆکی ئێستای لوبنان لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ کۆتاییبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button