مەلا بەختیار: دادگا بە خێرایی تیشک سزای دەستگیرکراوانی بادینانی دەرکرد

لڤین: مەلا بەختیار پەیامێکی لەبارەی سزادراوانی بادینان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بۆچی “بەخێرایی تیشك حكوم دران، بەڵام تێهەڵچونەوە لەسەر پشتی كیسەڵ، تێهەڵدەچێت؟”‌. 

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی لە نوسینێکدا لەهەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لەبارەی سزادراوانف بادینان دەڵێت” پێنج هاوڵاتی لەدهۆك گیران، (گۆهدار زێباری، شێروان شێروانی، شڤان سەعید، هاریوان عیسا، ئەیاز كەرەم) بەخێرایی تیشك شەش ساڵ زیندانی كران، خۆم سكاڵام لە دادگای هەولێر لەسەر كەسێك هەیە تۆمەتی ناجوامێرانەی بۆ هەڵبەستوم حەوت ساڵە قفڵ دراوە”.

مەلابەختیا ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو پێنج گیراوە وەكو چالاكوان بەرگریان لێدەکرێت و حكومەتیش بەتاوانباری ناساندون، “سەرۆكی هەرێمی کوردستانیش داوای لە دادگای تێهەڵچونەوە كردوە لەم كەیسەدا رۆڵی خۆیان دادپەروەرانە بگێڕن”.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتگ وتوشیەتی: دەپرسین ئەرێ‌ بۆچی بەخێرایی تیشك حكوم دران، بەڵام تێهەڵچونەوە لەسەر پشتی كیسەڵ، تێ‌ هەڵدەچێ‌.

لە رۆژی ١٦ی شوبات ئەو پێنج دەستگیرکراوەی بادینان لە ھەولێر دوای دوو رۆژی لەسەر یەک سزایان بەسەردا سەپێندرا لە سەر داواکاری پارێزەرانی بەرگریش بڕیارە دادگای پێداچونەوە لە دۆسیەکە بکۆڵێتەوە لە ئێستاشدا دادگای تاوانی ھەولێر ۆەڕاوەکانی ئاراستەی دادگای پێداچونەوەی ھەرێم نەکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button