عەبدوڵا موهتەدی: حکومەتی هەرێم داوای لێنەکردووین بارەگاکانمان چۆڵ بکەین

لڤین:

عەبدوڵا موهتەدی، سكرتێری كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران رایدەگەیەنێت “حكومەتی هەرێم داوای لێنەكردوین بارەگاكانمان چۆڵ بكەین و ئێمە سەرئێشەمان بۆ هەرێم دروست نەكردوه”.

دوێنێ سوپای پاسدارانی ئێران چەند جارێك لە رێگەی مووشەك و درۆنەوە هێرشیكردە سەر بنكە و بارەگاكانی لایەنەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە كۆیە، زڕگوێز و شێراوە و چەندین قوربانی لێكەوتەوە.

عەبدوڵا موهتەدی، سكرتێری كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشان بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندوە “ئێمە بەگشتی هەموو كەس ئاگاداری كردوینەتەوە بەو مانایەی كە هەمو كەس وتویەتی كۆماری ئیسلامی لێتان دەدات، بەڵام زانیاری وردمان لەسەر لێدانەكە نەبوە، هەروەها باوەڕمان وایە هێرشەكانی ئێران بۆ سەر بارەگا و حزبە كوردییەكانی ئێران لە هەرێمی كوردستان، كاردانەوەی گەورەی لە نێوخۆیی ئێران بەدوای خۆیدا دەهێنێت.”

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، “ئێمە درێژە دەدەین بە خەباتی خۆمان، درێژە دەدەین بە خەباتی سیاسیمان و كاری ڕێكخستن و بەكاری پەروەردەیی و ڕۆشنبیریمان، پێشمەرگەش لەجێی خۆی هەر هەیە هیچ كەس مەیدانی چۆڵ نەكردوە، هەروەها حكومەتی هەرێمیش داوای لێنەكردوین بارەگاكانمان چۆڵ بكەین، چۆڵكردنی ئەو بارەگایانە لەبنەڕەندا ناكرێت و بەو ئاسانیە نییە بەهەزاران كەس لە ئۆردوگا و لەدەرەوەی ئۆردوگادا دەژین چۆن چۆڵی دەكەین و بۆ كوێی چۆڵ بكەین.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button