یونسێف ئیدانەی هێرشەکەی سەر قوتابخانەکەی کۆیە دەکات

لڤین:

ڕێکخراوی یونسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات کە ئەمڕۆ قوتابخانەیەکی گرتۆتەوە لە شوێنێکی نیشتەجێی پەنابەران لە کۆیە لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

” هێرشکردنە سەر منداڵان و قوتابخانەکانیان جێی قبوڵکردن نین و دەکرێت پێشێلکردنێکی مەترسیداری مافەکانی منداڵان بن. قوتابخانەکان دەبێت هەمیشە شوێنێکی پارێزراو بن بۆ هەموو منداڵێک، کە لەوێ منداڵان بتوانن فێر ببن و یاری بکەن و گەورە ببن.”

ڕێکخراوەکە وتیشی ” یونسێف جەخت لە داواکانی دەکاتەوە لە سەرجەم لایەنەکان بۆ پاراستنی منداڵان لە سەرجەم شێوازەکانی توندوتیژی لە هەموو کاتێک و لە ژێر هەر بارودۆخێکدا، هەروەها داوا دەکات ڕێز لە بەیاننامەکانی پارێزراوی قوتابخانەکان بگیردرێت.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button