وەڵامی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەدەنەوە

بنەماڵەی سیاسەتمەدارە باکورییەکە: پارتی “خیانەتی” کردووە

لڤین: بنەماڵەی ئەو سیاسەتمەدارەی باکوری کوردستان کە لەلایەن پارتییەوە رادەستی تورکیا کرایەوە و دواتر وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم ڕەتیکردەوە ئەو کارەی کردبێت، وەڵامی وەزارەتەکە دەدەنەوە و زانیاری نوێ ئاشکرا دەکەن و دەشڵێن پارتی “خیانەتی” کردووە.

کاردانەوەکان لە بەرامبەر هەواڵی ڕادەستکردنەوەی عومەر بارتان، ئەو سیاسەتمەدارەی باکوری کوردستان کە لەلایەن پارتییەوە رادەستی تورکیا کرایەوە درێژەی هەیە و کەسوکارەکەی بارتان زانیاری نوێ ئاشکرادەکەن.

لەو بارەیەوە برایەکی عومەر بارتان، بۆ ئاژانسی هەواڵی مێزۆپۆتامیا قسەیکردووە و وەک وەڵامێک بۆ وەڵامەکەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کە وتبووی “ئەوان بارتانیان ڕادەست نەکردوەتەوە” ڕایگەیاندووە، کە “بارتان بە چاوی بەستراو و دەستی کەلەپچەکراوەوە لەلایەن پارتییەوە ڕادەستی دەوڵەتی تورکیا کراوەتەوە”.

ئاشکرایکردووە، کە لە ٢٢ی مانگی شوباتی ئەمساڵ توانیوەتی بۆ ماوەی ١٠ خولەک لەگەڵ عومەری برای لە زیندانی شرناخ قسە بکات و ناوبراو پێی ڕاگەیاندووە، کە “بۆ ماوەی ١٩ مانگ لە زیندانی پارتی لە هەولێر زیندانی کراوە، لەو شوێنەی کە ئەوی لێبووە گەلێک زیندانی دیکەی خەڵکی باکوری کورستان و شوێنەکانی دیکە هەبوون، کە هاوشێوەی ئەو دەستگیر کراون و لە دۆخێکی زۆر خراپی تەندروستیدان و بەشێوەی زۆر خراپ ئەشکەنجە دەدرێن”.

براکەی عومەر بارتان، ئەوەشی وتووە کە بارتان ڕاگەیاندووە، کە “لەو ماوەیەی لە زیندانی پارتیدا بووە لە ئەنجامی ئەشکەنجەکاندا ١٣ کیلۆ کێشی دابەزیوە”.

براکەی عومەر بارتان ئەوەشی وتووە کە “پارتی لەبەر ئەو خیانەتەی کە کردوویەتی، هەوڵ دەدات ڕاستییەکان پێچەوانە بکاتەوە، ئاسایشی هەولێر بەمنیان ڕاگەیاند کە عومەری برام لە لای ئەوانە، ئێستا چۆن دەڵێن عومەر بارتان لە لای ئەوانەوە ڕادەستی تورکیا نەکراوەتەوە؟، پێویستە خەڵک لەدژی ئەم خەیانەتەی پارتی بێدەنگ نەبن”.

لای خۆشیەوە حوری بارتان دایکی عومەر بارتان، بە ئاژانسکەی ڕاگەیاندووە، کە کوڕەکەی پێش ئەوەی بێتە هەرێمی کوردستان لای تورکیا لە زینداندا بووە و “پارتی خیانەتی گەورەی لە گەلی کورد کردووە و کوڕەکەی منی ڕادەستی دەوڵەتی تورکیا کردەوە، ئەگەر لە نێوان کوردا یەکێتییەک هەبوایە ئەوا بەو ئاسانییە نەیدەتوانی خیانەتی وەها بکات”.

عومەر بارتان، بەهۆی سەپاندنی سزای زیندان بەسەریدا لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە، بە ناچاری باکووری کوردستان بەجێ هێشتبوو و ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردبوو، لە ڕۆژی سێی مانگی حەوتی ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن پارتییەوە لە هەولێر دەستگیر کرا، لە پاش ١٩ مانگ ڕاگرتنی لە زیندانی هەولێر، بەبێ ئەوەی ڕێگەی پێبدرێت هیچ پەیوەندییەک بە دەرەوەی زیندانەوە بکات، لە ڕۆژی ٢٨ی مانگی ١١ی ٢٠٢٠ ڕادەستی تورکیا کراوەتەوە.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button