وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سەرکۆنەی بۆردومانەکانی ئێران دەکات
لڤین
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، لە راگەیەنراوێکدا، ئاشکرای دەکات کە 20 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمب هەڵگر له هێرشه‌كەکانی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان به‌كارهێنراوە، هاوکات بە توندی سەرکۆنەی بۆردومانەکان دەکات .
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 28/9/2022 له راگەیەنراوێکدا، ئاماژەی بەوە داوە کە بە توندترین شێوە ئیدانەی بەئامانجگردنی چوار ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان به تۆپ، موشه‌ك و 20 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی خۆكوژ ده‌كه‌ین، كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك کەس گیانیان له‌ده‌ستداوە و بریندار بوون.
هەر لە راگەیەنراوەکەدا، ئەوەش خراوەتە ڕوو کە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی بۆردومانە یەک لە دوای یەکەکان دەکەن.