یۆنامی بۆ ئێران: پێویستە ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌كان بوه‌ستێندرێن
لڤین:
ڕێكخراوی یۆنامی، به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆی ئێران بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێ پێویسته ده‌ستبه‌جێ ئه‌م هێرشانه بووه‌ستێندرێن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28/9/2022، ڕێكخراوی یۆنامیی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد: عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، ئەو تێڕوانینە ڕەت دەکاتەوە کە دەتوانرێت وەك “حەوشەی پشتەوە”ی ناوچەکە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، کە دراوسێکان بە شێوەیەکی ڕۆتینی و دوور لە سزا پێشێلی دەکەن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه: دیپلۆماسییەتی مووشەكبارانکردن کردەوەیەکی بێباکانەیە و دەرئەنجامی وێرانکەرەی هەیە. ئەم هێرشانە پێویستە دەستبەجێ بوەستێندرێن.