بەهار مەحمود داوادەکات بەشێک لە بەعسییەکان دوورنەخرێنەوە

لڤین: بەهار مەحمود، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق داوادەکات بەشێک لە بەعسییەکان دوورنەخرێنەوە و دەڵێت: دوورخستنەوەی ئەو بەعسیانەی دەستیان بە خوێن سوورنەبووە كارێكی باش نییە و پێویستە سوود لەو توانایانە وەربگرین.

بەهار مەحمود، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشکرایکردووە کە لەگەڵ ئەوەدانیە بەشێک لە بەعسییەکان دووربخرێنەوە و لەو بارەیەوە دەڵێت “ئێمە لەگەڵ ئەوەداین ئەو بەعسییانەی دەستیان هەبووە لە كارەكانی ڕژێمی بەعس دەرهەق بە گەل، سزابدرێن و لە دەسەڵات دووربخرێنەوە بۆ ئەوەی ئەو ڕێبازە لە دەسەڵاتدا نەمێنێتەوە”.

ئەوەش دەڵیت کە بەڵام “كەسانێك هەن كە تەنها لەسەر كاغەز بەعسی بوون و بە ناچاری بووبوون بە بەعسی، حكومەتیش پێویستی بە تواناكانیانە، من لەگەڵ ئەوەدا نیم ئەو كەسانە لەژێر هەر ناوێكدا دووربخرێنەوە”.

بەهار مەحمود لەڕاگەیەندراوەکەدا دەشڵێت “لەم كاتەدا وڵات بە سەختترین كاتەكانیدا گوزەر دەكات و پێویستیمان بە رۆڵەكانیەتی بۆ پەرەپێدان و پێشخستنی، بۆیە هیچ ڕێگرییەك نییە لەوەی سوود لەو توانایانە ببینین”.

لەکۆتایشدا دەڵێت “دوورخستنەوەی بەعسییە بەتواناكان ئەوانەی دەستیان بە خوێن سوورنەبووە، كارێكی باش نییە”.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button