عێراق سێیەم وڵاتی جیهانە لە هەناردەکردنی نەوت بۆ چین

لڤین:

ئیدارەی گشتیی گومرگی چین بڵاویکردەوە، عێراق لە ماوەی مانگی ئابى ٢٠٢٢دا سێیەمین وڵاتی هەناردەی نەوت بووە بۆ پاڵاوگەکانی وڵاتەکەمان، دەشڵێن، سعودییە لە پلەى یەکەمى ئەو وڵاتانەدایە، کە زۆرترین نەوتیان بۆ پاڵاوتگەکانمان ناردووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ئیدارەی گشتیی گومرگی چین، عێراق لە مانگی ئابى ئەمساڵدا چوار ملیۆن و ٣١٧ هەزار تۆن، کە دەکاتە ٣١ ملیۆن و ٥١٤ هەزار بەرمیل، نەوتى هەناردەی پاڵاوگەكانی چین كردووە.

بەپێى ڕاگەیەندراوەکە سعودییە لە پلەی یەکەمدا بووە وەک گەورەترین وڵاتى هەناردەکارى نەوت بۆ چین و لە پلەى دووەمیش ڕووسیا دێت.

رێکخراوی وڵاتانی هەناردە کاری نەوت –ئۆپیک، لە مانگی ٨ى ئەمساڵ بڕیاریان -دا، کە ئاستی بەرهەمێنانی نەوتی خاوی عێراق بۆ چوار ملیۆن ٢٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز بکەنەوە.

لە ڕۆژى ١٤ ى ئەم مانگەشدا وەزیرى نەوتى عێراق ڕایگەیاند، لەڕێگەى بەرەوپێشبردنى کەرتى نەوت و وزە ئامانجمانە لە ساڵانی داهاتوودا توانای وەبەرهێنان و هەناردەکردنى نەوت زیاد بکەین.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button