کازمی‌ پەیامێکی‌ ئاراستەی مامۆستایان کرد

لڤین: مسەتەفا کازمی‌، پەیامێکی‌ ئاراستەی مامۆستایان کرد و پشتیوانی‌ خۆی بۆ دووپاتکردنەوە.

مستەفا کازمی‌ سەرۆک وەزیرانی‌ عێراق لە تویتەکەیدا کە بە زمانی کوردیش بڵاویکردوەیتەوە بۆ جەژنی مامۆستایان نووسیویەتی‌: “لەجەژنی مامۆستادا گەرمترین پیرۆزبایی لە ستافی فێرکاریی دەکەم، ئەوان بەزانست و رەوشت و نیشتمانپەروەرییان سەرچاوەی هێزی ژیانن”.

کازمی هەروەها نوسیویەتی: “ئایندەمان لەسەر پەروەردەکاران وەستاوە و پشتیوانیان دەبین تا بتوانن وڵات بنیات بنێنەوە و نەوەکانی داهاتوو پێ بگەیەنن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button