لەبارەی بەشەخۆراکی مانگانەوە هاوڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە

لڤین:

وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشکرایکرد کە دابەشکردنی بەشی حەوتەمی سەبەتەی خۆراکی هاووڵاتییان بۆ ساڵی 2022 بەردەوام و داوایەکیش ئاراستەی هاووڵاتییان دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 18/9/2022، وەزارەتی بازرگانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوەداوە کە دابەشکردنی ژەمی حەوتەمی سەبەتەی خۆراکی هاووڵاتییان بۆ ساڵی 2022 بەردەوام و داواش لە هاووڵاتییان دەکات سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن بۆ مەبەستی وەرگرتنی ماددە خۆراکییەکان.

ئاماژە بەوەش دراوە کە لە چەند رۆژی رابردوو چەند بارێکی دیکەی ماددە خۆراکییەکان گەیشتوون و دوای تەواوبوونی سەبەتەی حەوتەم دەست بە دابەشکردنی ژەمی هەشتەمی سەبەتەی خۆراکی ئەمساڵ دەکرێت.

بەگشتی، سەبەتەی خۆراکی هاووڵاتییان بۆ هەر نەفەرێک پێکهاتووە لە:

1- شەکر الاتحاد 1کغم.
2- زەیت السوسن عێراقی یەک دەبەی 1 لتری.
3- دۆشاوی تەماتەی تورکی 1 قوتی 400 غم.
4- فاصولیا 500 غم.
5- لەتکە نۆکی 500 غم.
6- برنج تایلەندی 3 کگم.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button