لە هەرێمی کوردستان خۆرگیران ڕوودەدات

لڤین:

شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینی دەكات، هەفتەی داهاتوو دیاردەی خۆرگیرانی نیمچەیی لە هەرێمی کوردستان ڕوبدات. 

محەمەد كەلاری شارەزاری كەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە” پێشبینی دەکەین ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو دیاردەی خۆرگیرانی نیمچەیی لە هەرێمی کوردستان ڕوبدات و بۆماوەی چەند کاتژمێرێک دیاردەکە بەردەوامی دەبێت”.
ئاماژەی بەوەشكردوە، لە کاتژمێر (١:٠٠)ی نیوەڕۆ دەستپێدەکات و لە کاتژمێر (٣:٣٠) خولەکـ کۆتایی پێدێت وە چەقی خۆرگیرانەکە لە کاتژمێر (٢:١٨) خولەکــ دەبێت، واتا کۆی گشتی دیاردەکە دوو کاتژمێر و ٣٠ خولەک دەبێت.
باسی لەوەشكردووە، خۆرگیرانەکە لە (باشوری ئەوروپا – خۆرهەڵات و باکوری ئاسیا – خۆرهەڵاتی ئەفریقیا) ڕوودەدات.
لە کۆتایی بڵاوکراوەکەدا محەمەد کەلاری داوا لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات، بە هیچ جۆرێک بە مەبەستی وێنەگرتن ڕاستەوخۆ سەیری تیشکی خۆر نەکەن و وێنە تۆماربکەن، چونکە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر تۆڕی چاو دەبێت و مەترسی لەسەر چاوت دروستەبێت تەنیا ئەوانە نەبێت کە بە چاویلکەی تایبەت دەتوانن بینەری بن

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button