لەماوەی هەشت مانگدا نزیكەی دوو ملیۆن گەشتیار سەردانی سنوری پارێزگای هەولێریان کردوە

لڤین:

لە ھەشت مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە ملیۆنێك و 810 ھەزار گەشتیار سەردانی شاری هەولێر و دەوروبەرییان كردووە، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 383 هەزاریان بیانین.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم لە ڕاگەیانراوێكدا بڵاویكردەوە، ژمارەی گەشتیارانی ناوخۆ و پارێزگەكانی عێراق و وڵاتانی بیانی بۆ هەرێمی كوردستان زیادی كردووە و لە ماوەی تەنیا ھەشت مانگدا   یەک ملیۆن و 810 هەزار و 362 گەشتیار سەردانی شاری هەولێر و دەوروبەرییان كردووە و لەو ژمارەیەش  زیاتر 383 هەزار گەشتیاریان بیانین.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەش داوە، بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو بە ڕێژەیەكی بەرچاو ژمارەی گەشتیاران بەرزبووەتەوە و لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدایە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button