پاسپۆرتى سلێمانی بۆ هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
لڤین:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى ئاگادارى هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه زیاتر له 7 هه‌زار پاسپۆرت ته‌واوبوه بچن بۆوه‌رگرته‌وه‌ى و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ئاشكراى ده‌كات پاسپۆرت هه‌یه له‌ساڵى 2017وه ته‌واوكراوه خاوه‌نه‌كه‌ى نه‌چوه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى.
له‌ئاگاداریه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانیدا هاتوه، 7317 پاسپۆرت له ساڵى 2017وه تا ئه‌مرۆ ته‌واو بوه‌و خاوه‌نه‌كانیان نه‌چون بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، هاووڵاتیان ئه‌گه‌رنه‌چن بۆوه‌رگرتنه‌وه‌ى پتاسپۆرته‌كانیان خۆیان به‌رپرسیارده‌بن و ساڵى 2017، 29 هاووڵاتى ساڵى 2018، 129 هاووڵاتى، ساڵى 2019 ، 555 هاووڵاتى، ساڵى 2020، 255 هاووڵاتى و له ساڵى 2021دا 685 هاووڵاتى و ساڵى 2022، 5664هاووڵاتى پاسپۆرته‌كانیان وه‌رنه‌گرتۆته‌وه.
ئه‌گه‌رچى له‌كاتى ده‌رهێنانى پاسپۆرت به‌شێك له‌هاووڵاتیان زۆر هه‌وڵده‌ده‌ن زوو ببنه خاوه‌نى پاسپۆرت به‌ڵام له‌دواى ته‌واوبونى مامه‌ڵه‌كانیان و گه‌ڕانه‌وه‌ى پاسپۆرته‌كانیان به‌شێكیان دواى چه‌ندین ئاگاداركردنه‌وه ناچن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى پاسپۆرته‌كانیان.