مه‌زڵوم کۆبانی به‌فه‌رمی بانگهێشتی ئه‌مریکا کرا

لڤین: مه‌زڵوم کۆبانی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) به‌فه‌رمی بانگهێشتی ئه‌مریکا کرا و بڕیارە لەسەردانەکەیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئەمریکا کۆبێتەوە.
نیکۆڵاس ھێراس، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه حکومییه‌کانی په‌یمانگا‌ی توێژینه‌وه‌ی جه‌نگ له ئه‌مریکا له‌تویتێکدا ئاشکرایکرد، “جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدی سه‌ردانی واشنتۆن ده‌کات” نیکۆڵاس ھێراس لەگەڵ ئەوەی کاتی سەردانەکەی ئاشکرا نەکردوەتەوە بەڵام ڕوونیشیکردوەتەوە کە “له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ ئه‌مریکا، عه‌بدی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامی کۆنگرێس کۆده‌بێته‌وه”.
سەردانەکەی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات، لە کاتێکدایە تورکیا بەردەوام داوا دەکات ئه‌مریکا سه‌رجه‌م هاوکاریه‌کانی بۆ هێزه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕابگرێت.