3 کەس دەستگیر کران کە دەستدرێژیان کردوەتە سەر منداڵێکی 6 ساڵ و کوشتویانە

لڤین: هێزە ئەمنییەکان سێ کەسیان دەستگیر کرد کە دەستدرێژی سێکسیان کردووەتە سەر منداڵێکی شەش ساڵ و دوای ئەوەش منداڵەکەیان کوشتووە.
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشکرایکرد، دوێنێ هێزەکانی ئاسایشی نیشتیمانی لەناوچەی “سەبع بور”ی بەغدا، توانیویانە تاوانی دەستدرێژی و کوشتنی کچێکی تەمەن شەش ساڵان ئاشکرا بکەن و تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیر بكه‌ن، ڕوونیشیکردوەتەوە کە ته‌رمی كچه‌كه له‌خانوویه‌كی ته‌واو نه‌كراودا دۆزراوه‌ته‌وه.
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە له ئێستادا ئەو سێ کەسە، به‌بڕیاری دادوه‌ر به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه ده‌ستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و دواتر راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كرێن.