سەرکردەیەکی داعش لە تورکیا دەستگیرکرا

لڤین
بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵ، تیرۆریست بەشار خەتاب غەزال سومەیدەعی کە ناوی نھێنی “ئەبو زەید/ ئوستاد زەید”ە و یەکێکە لە بەرپرسە باڵاکانی نێو رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، دوای ئەوەی لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوودا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ و دەزگای ھەواڵگریی ن (MiT) لە تورکیا دەستگیرکرا، رەوانەی دادگا کرا.