فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بە ئاسمانی مەخموردا دەسوڕێتەوە

لڤین:

فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی نەناسراو بە ئاسمانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور دەسووڕێتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی میدیای نزیک لە پەکەکە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی نەناسراو، کە گەمان دەکرێت فڕۆکەی دەوڵەتی تورک بێت، بە ئاسمانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی-دا دەسووڕێتەوە.

تائێستا چەندین جار فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردوومانی کامپەکەی کردووە، دوایین جاریش ڕۆژی ٢٩ی ئاب ناو کامپەکەیان بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە هاوڵاتییەک بەناوی ئەبوزێد عەبدوڵا کە باوکی شەش منداڵ بوو، گیانی لەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button