نەتەوە یەکگرتووەکان: کۆرۆنا جیهانی 5 ساڵ دواخستووە

لڤین

بە پێی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و جەنگی ئۆکرانیاو ڕوسیا وڵاتانى جیهانی پێنج ساڵ دواخستووە لە گەشەسەندن له‌ڕووى داهات و خوێندن و ته‌مەنەوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ ڕاپۆرتێکیان بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە سەرهەڵدانى ڤایرۆسى کۆرۆنا و دروستبوونى جەنگى ڕووسیا و ئۆکراین وڵاتانى جیهانیان له‌ بواری گه‌شەسەندندا له‌ڕووى  داهات و خوێندن و ته‌مەنەوە، پێنج ساڵ دواخستوە، دەشڵێن، لە ماوەى ٣٠ ساڵى ڕابردوودا یەکەمجارە گەشەسەندنى مرۆیی بەوشێوەیەیە دابەزێت.

جێگەى ئاماژەیە، لە ساڵى ٢٠٢٠ دا ڤایرۆسى کۆرۆنا سەریهەڵدا و پاش ڕاگەیاندنى کەرەنتینەکردن لەسەرجەم وڵاتانى جیهاندا زۆرینەى سێکتەرەکانى ژیان وەستنێران و لە مانگى شوباتى ئەمساڵیشەوە هێرشى ڕووسیا بۆسەر ئۆکراین دەستیپێکردووە و ئەوەش وەک قەیرانێکى دیکەى وزە و خۆراک لە جیهان هەژمار دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button