سوپای ئۆکراینا شارۆچکەیه‌كی له‌ خاركێڤ لەژێر دەستی هێزەکانی رووسیا ده‌رهێنا

لڤین:

سوپای ئۆکراینا، سەرلەنوێ شارۆچکەی بالاکلیا-ی لە باشووری خۆرهەڵاتی خارکێڤ کۆنترۆڵ کردەوە.

لەو گرتە ڤیدیۆیانەدا کە سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لە هەژماری خۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردووەتەوە، شەکانەوەی ئاڵای ئۆکراینا و سێ سەربازی ئۆکراینی لەسەر باڵەخانەیەکی شارۆچکەی بالاکلیا دەبینرێت.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا سەربازێک دەردەکەوەێ کە دەڵێت: “بەڕێز سەرۆکی دەوڵەت، فەرماندەی گشتی، بالاکلیا کۆنترۆڵ کرایەوە، فەرمانەکانت جێبەجێ کران”.

لەو پەیامەدا کە زێلێنسکی لەگەڵ گرتە ڤیدیۆییەکەدا بڵاوی کردووەتەوە، هاتووە: “هەموو شتێک لە جێی خۆیەتی. ئاڵای ئۆکراینا، ئۆکراینایەکی ئازاد، شارێکی ئۆکراینا لە ژێر ئاسمان. سوپاس. شانازیتان پێوە دەکەم”.

لەو راگەیەندراوەدا کە ئەمڕۆ لە سوپای ئۆکرایناوە بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرا کراوە کە زیاتر لە ٢٠ یەکەی نیشتەجێبوون لە خارکێڤ لە ژێر دەستی هێزەکانی رووسیا دەرهێنراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button