ئەمریکا لە ماوەی یەک ساڵدا نزیکەی 9 هەزار دەستدرێژی سێکسی لەناو سوپادا تۆمار کراوە

لڤین:

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هەواڵی تۆمارکردنی نزیکەی 9 هەزار دەستدرێژی سێکسیی لە نێو هێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە لە ساڵی 2021 ڕاگەیاندووە، بەو پێیەش لە سەدا 8 ی ژنان و لە سەدا 1.5 ی پیاوانی ئەندام یان فەرمانبەر لە وەزارەتی بەرگری و هێزە جۆربەجۆرەکانی ئەمریکا ڕوبەڕوی حاڵەتی دەسدرێژی سێکسی بوونەتەوە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەستدرێژی سێکسیی بە یەکێک لە کێشە بەردەوامەکان ناو بردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە 8866 حاڵەتی دەسدرێژی سێکسی لە ساڵی 2021 لە هێزە سەربازییەکاندا تۆمار کراوە و بەراورد بە ساڵی 2020، 1050 حاڵەتی زیادی کردووە.

لە سەدا 9.2 ی ئەو حاڵەتانە لە هێزی دەریایی و لە سەدا 2.4 ی لە هێزی ئاسمانی ئەمریکادا بووە.

لە بودجەی ساڵی داهاتووی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا نزیکەی 500 ملیۆن دۆلار بۆ لێکۆڵینەوە لە سەر دەسدرێژی سێکسی لە نێو هێزە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە پێشبینی کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button