لە زاخۆ تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە

لڤین:

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک لە گوندی شین ئاڤا لە ئیدارەی زاخۆ لە ئاودا دۆزرایەوە، پۆلیسی زاخۆ دەستکردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند “پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 2ی ئەیلولی 2022 تەرمی گەنجێک لە گوندی شین ئاڤا لە ئیدارەی زاخۆ لە ئاودا دۆزرایەوە”.

ئەوەشخراوەتەڕوو “ئەو گەنجەی کە خنکاوە ناوی (م، س، ح) لەدایکبووی ساڵی 1998ە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کراوە و پۆلیس دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button