پاکستان.. بەهۆی لافاوە زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە

لڤین:

ژمارەى ئەو کەسانەى لە پاکستان لە ١٤ی حوزەیرانەوە تا ئێستا، بەهۆى باران بارینی وەرزییەوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە هەزار و ٢٠٨ کەس

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئیدارەی کارەساتی نیشتمانیی پاکستان (NDMA)، لە ١٤ی حوزەیرانەوە تا ئێستا لە سەرانسەری وڵاتەکەدا، بەهۆى کاریگەری بارانبارینی وەرزییەوە هەزار و ٢٠٨ گیانیان لەدەستداوە و شەش هەزار و ٨٢ کەسی دیکەیش برینداربوون.

هەروەها پێنج هەزار و ٦٣ کیلۆمەتر رێگا زیانیان بەرکەوتووە، ٢٤٣ پرد و ١٧٣ دوکانیش داڕووخاون.

بەهۆی لافاویشەوە، یەک ملیۆن و ١٧٢ هەزار و ٥٤٩ خانوو زیانیان بەرکەوتووە و لەو ژمارەیەش ٤٣٦ هەزار و ٣٠٧ خانوویان بەتەواوی داڕووخاون.

لافاوەکان کاریگەرییان لەسەر ژیانی ٣٣ ملیۆن و ٤٦ هەزار هاووڵاتیی پاکستان دروستکردووە و ٧٣٣ هەزار و ٤٨٨ سەر ئاژەڵیش لەناوچوون.

هاوکات ژمارەی ئەو کەسانەی لە کەمپە کاتییەکاندا نیشتەجێ کراون، گەیشتووەتە ٤٧٢ هەزار و ٣١٣ کەس.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button