ئێران وەڵامی ئەمریکای لە بارەی بە رەشنووسی رێککەوتنی ئەتۆمی دایەوە

لڤین:

ئێران تێڕوانینی خۆی سەبارەت بە وەڵامی ئەمریکا لەبارەی رەشنووسی رێککەوتنی کۆتایی دانوستانەکان کە بە نەخشەڕێگای کۆتایی دانوستانە ئەتۆمییەکان دادەنرێت و لەلایەن یەکێتیی ئەورووپاوە پێشکەش کراوە، خستەڕوو.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ناسر کەنعانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە حکوومەتی تاران بەدواداچوونی بۆ وەڵامی ئەمریکا سەبارەت بە رەشنووسی رێککەوتنی ئەتۆمی کردووە و وەڵامی رێکخەری دانوستانەکانی داوەتەوە.

کەنعانی راشیگەیاندووە “لە دەقە نێردراوەکەدا هەڵوێستێکی بنیاتنەر بەدیدەکرێت سەبارەت بەکۆتاییهێنان بە دانوستانەکان”.

جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڤەدانت پاتێل لەو بارەیەوە رایگەیاندووە: “پشتڕاستی دەکەینەوە کە وەڵامی ئێرانمان پێگەیشتووە. لێکۆڵینەوە دەکەین و وەڵامی گونجاو دەدەینەوە، بەڵام بەداخەوە وەڵامەکان بنیاتنەر نییە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button