ئێران پاپۆڕێكی ئەمریکا ئازاد دەکات

لڤین:

 پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسداران وردەکاری راگرتنی پاپۆرێکی ئەمریکا لە کەنداوی فارسی بڵاو‌کردەوە.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی مهیر پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران ، دوای ئەوەی فەرماندەی رێکخراوەی تیرۆریستی سێنتکام  ڕایگەیاند بوو کە هەوڵی هێزی دەریایی سوپای پاسداران بۆ کۆنتڕۆڵی پاپۆڕێکی بێ پاپۆڕوانی ئەمریکای لە کەنداوی فارس پووچەڵ کردۆتەوە، سوپای پاسداران ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

لەو راگەیێندراوەدا هاتووە: رۆژی سێشەمە پاپۆرێکی بێ پاپۆروانی ئەمریکایی کە پەیوەندی لە گەڵ کۆپاپۆرەکەیدا پچڕابوو لە لایەن پاپۆری پشتیوانیی هێزی دەریایی سوپاوە لە کەنداوی فارس کۆنترۆڵ و یەدەک (دەستبەسەر)کراوە.

ئەوەش هاتووە کە دوای ئەوەی هەڵەی ئەمریکییەکان سەلمێندرا و دەرکەوت کە هەرەشە نابێت لە سەر ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی ئێران ئازاد کرا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button