هەدەپە لەبارەی دۆخی توركیا هۆشداری دەدات

لڤین: هەدەپە هۆشداری دەدات لە دۆخی توركیا و دەڵێت وڵاتەكە لە مەترسیدایە و پیویستە هەرچی زووە حكومەت بگەڕێتەوە بۆ رێككەوتنی دۆڵمە باخچە بۆ ئەوەی ێشەكان چارەسەر ببن.

ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری ناوەندیی پارتی دیموكراتی گەلان(هەدەپە) لە ساڵیادی ڕێككەوتنی دۆلمەباخچە كە لە 28ی شوباتی 2015 لەنێوان ئیمڕاڵی و شاندی دەوڵەت ئیمزا كراوە، بەیاننامەیەكی نووسراوی بڵاوكردەوە و داوا دەكات حكومەت بگەڕێتەوە بۆ جێبەجێكردنی ئەو رێكەوتنە.

هەدەپە رایگەیاندووە، پشتگوێخستنی ئەو ڕێككەوتنە بۆ ماوەی 6 ساڵ بۆ توركیا دۆڕاندنە و ڕێككەوتنی دۆلمە باخچە؛ لە مێژوودا وەك یەكێك لە گرنگترین ئەو هەنگاوانەیە تا ئێستا بۆ ئەوەی خەونەكانی كۆمەڵگای توركیا لە دیموكراسی و ئاشتی و ئازادی بێتە دی.

رۆژی 28ی شوباتی 2015 پەروین بوڵدان، ئیدریس بالووكەن و سڕری سوڕەیا ئۆندەر، نوێنەرانی وەفدی هەدەپە لەگەڵ یاڵچین ئاكدۆغان و ئەفكان ئاڵا، یاریدەدەری سەرۆك وەزیر و وەزیری ناوخۆی توركیا، لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا، ڕایانگەیاند كە قۆناغێكی گرینگیان لە پڕۆسەری چارەسەركردنی پرسی كورددا بڕیوە و لەمەودوا هەنگاوی نوێ هەڵدەگرن و دەچنە ناو وردەكاریی زیاترەوە.

هەدەپە لە بەیانەكەی ئەمڕۆیدا بەبۆنەی ساڵیادی ئەو رێكەوتنە دەڵێت: ئەو رێككەوتنە رێككەوتنێك نییە لەنێوان هەدەپە و ئاكەپەدا، وەك بانگەشەی بۆ دەكرێت، یان لە نێوان ئۆجالان و ئاكەپەدا، بەڵكو رێككەوتنێكە لەنێوان ئۆجالان و شاندی دەوڵەتدا بە ناوی هەموو پێكهاتەكانی بزووتنەوەی كوردەوە كراوە هەرچەندە رێككەوتنەكە لە بنەڕەتدا ئامانجی چارەسەركردنی كێشەی كوردە، كە بووەتە كێشەی هەرە بنەڕەتی توركیا، بەڵام لە بنەڕەتدا ئەوە هەلێكی گەورەیە بۆ توركیا بۆ دیموكراتیبوون بەداخەوە AKP كە یەكێكە لە دەستلێدەرەكانی ئەو پرسە، لە پێناو حساباتی حوكمڕانی بچووكدا، ڕێككەوتننامەكەی ڕەتكردەوە.

هەدەپە ئەوەشی راگەیاندووە :پشتگوێخستنی ڕێككەوتننامەی دۆلمەباخچە یەك سوودی بۆ ئەم وڵاتە نەبوو و وێڕای چارەسەر بەڵام پشت گوێ خرا ، وڵات لەو كاتەوە ڕاكێشراوە بۆ ناو ئایندەیەیكی تاریكتر”.

هەدەپە هۆشداری داوە لە دۆخی وڵاتەكە و دەشڵێت: توركیا بەرەو قەیرانی ئابووری قوڵ راكێشراوە كەوتووەتە ناو زەلكاوەی جەنگ لە سوریا و لیبیا و عێراق دەزگای دادوەری بە ئاشكرا لەلایەن دەسەڵاتی گشتییەوە هەڕەشەیان لێ كرا، لە كاتێكدا دەزگا دادوەرییەكان گۆڕدران بۆ دەزگای دەسەڵات. مافی گەل بۆ هەڵبژاردنی ئازاد خرایە بەر هێرشی گەورە و خەریكە ئۆپۆزسیۆن سیاسەت كردنی لێ قەدەغە دەكرێت.

ئەو پارتە كوردیەی كە ئێٍتا لەژێر هەڕەشەی داخستنی یەكجاریدایە هۆشداری ئەوەش دەدات لەوەی كە “توركیا بەو وێنە تاریكەوە سەر وندەكات، تەنیا دەرچوون و ڕزگاری توركیا گەڕانەوەیە بۆ چارەسەری دیموكراتی و مەدەنی ئەوەش بەڕێككەوتنی دۆلمەباخچە دروست دەبێت”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button