وڵاتێکی ئەوروپی ڤیزا دەداتە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان

لڤین:

كونسوڵخانەی كۆماری چیك لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لەمەودوا گەشتی ڕاستەوخۆ لە نێوان هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و پراگی پایتەختی كۆماری چیك دەكرێتەوە، بەپێی بڕیارەكەش یەكەمین گەشت لە 10ی تشرینی یەكەمی داهاتووەوە دەبێت.

ئەمڕۆ دوشەممە كارێل كۆرتانێك، كونسوڵی گشتی چیك لە هەولێر و بەڕێوەبەری كۆمپانیای فلای ئەربیل لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەیان بەدەستپێكردنی گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان هەولێر و پراگی پایتەختی چیك كرد.

كارێل كۆرتانێك، كونسوڵی گشتی چیك لە هەولێر لە كۆنفرانسەكەدا ڕایگەیاند:”دەستپێكردنی گەشتی ئاسمانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری چیك دەبێتە دەرفەتێكی باش بۆ زیادكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و بوارێكی باش بۆ كاركردن دەڕەخسێنێت”.

بە وتەی كۆرۆتانیك”دەستپێكردنی گەشتەكان دەرفەتێكی زێڕینن بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی گەشتوگوزاری لە نێوان هەرێمی كوردستان و چیك، هێڵی فڕۆكەوانی مەدەنی چیك ڕەزامەندی دەربڕیوە بە دەستپێكردنی گەشتی ڕاستەوخۆ لەنێوان هەولێر و پراگ”.

هەر لەو كۆنفرانسەدا بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای فڕۆكەوانی فڵای ئەربیل ڕایگەیاند”دوای هەوڵێكی زۆر لەگەڵ بەرپرسانی كۆماری چیك و كونسوڵی وڵاتەكە، بەرپرسانی هێڵی فڕۆكەوانی مەدەنی چیك ڕەزامەندیان دەربڕی بە دەستپێكردنی گەشتی ڕاستەوخۆ لەنێوان هەولێر و پراگ، هەموو ئاسانكاریەكی وەرگرتنی ڤیزەش بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكرێت، ئەم بڕیارە هەرێمی كوردستان بە وڵاتی چیكەوە دەبەستێتەوە و دەبێتە دەروازەیەكی دیكەی هەرێمی كوردستان بەڕوی جیهاندا”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button