بنکەیەکی سەربازیی تورکیا بۆردومان کرا
لڤین:
بە گوێرەی هەواڵێکی میدیاکانی نزیک لە پەکەکە، سەربازگەی زیلکان-ی دەوڵەت تورکیا لە سنووری باشیک، لە ڕێگەى دوو کاتیۆشاوە کرایە ئامانج و تا ئێستاش زیانەکانى هێرشەکە نەزاندراوە.
کەمێک بەر لە ئێستا، سەربازگەی زیلکان-ی دەوڵەتی تورکیا لە سنووری شارەدێی باشیک لە موسڵ بە دوو گوللـەی کاتیۆشا کرایە ئامانج.
تا ئێستا زیانەکانى ئەو هێرشە مووشەکییە بۆ سەر ئەو بنکە سەربازییەى دەوڵەتى داگیرکەرى تورک نەزاندراوە.