وه‌زیرەکەی سه‌در: له هه‌ڵبژاردنی رابردوودا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی گه‌وره‌ترین دۆڕاو بوو
لڤین
محەمەد عێراقی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له په‌یامێكی حه‌وت خاڵیدا كه ئاڕاسته‌ی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كردوه، رایگه‌یاندوه، “ئەوانەی خۆپیشاندانی چاکسازی ئاشتییانە بە سەپاندنی ئیرادە ناودەبەن، دەبێت بزانن کە ئەوە کێیە هەوڵی سەپاندنی ئیرادەی خۆی بەسەر ئەوانی دیکەدا دەدات”.
وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در به چه‌ند خاڵێك وه‌ڵامی چوارچێوه‌ی هه‌مانگی داوه‌ته‌وه:
دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، کە چوارچێوەی هەماهەنگی گەورەترین دۆڕاو بو تیایدا، لەبەردەم دەروازەکانی ناوچەی سەوز مانگرتنیان راگەیاند.
ئایا لەکارخستنی پەرلەمان لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە سەپاندنی ئیرادە نییە؟.
دوای پێکهێنانی هاوپەیمانی “رزگاریی نیشتیمانی” (له‌لایه‌ن ره‌وتی سه‌در، سوننه‌كان، پارتی) هەولێر و ئەنبار موشەک بارانکران.
سوتاندنی نەخۆشخانە و وێستگەی کارەبا و سندوقی دەنگدان کە نابێت چاوپۆشیان لێبکرێت.
کشانەوە لە هەڵبژاردن و دەستلەکارکێشانەوەی 73 پەرلەمانتار و لانیکەم 10 دەستپێشخەری بۆ چارەسەرکردنی ئەوەی کە ئێوە ناوتان ناوە “بنبەستی سیاسی” بەدڵنیاییەوە پەیوەندی بە سەپاندنی ئیرادەوە نیە.