پەروەردەیەك فۆڕمی وانەبێژی دابەش دەكات

لڤین:

دوابەدوای ڕاگەیاندنی ڕێكارەكانی وەرگرتنی مامۆستایانی وانەبێژ، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەورووبەری هەولێر ئاشكرای دەكات، كە لە سبەینێوە بۆ ماوەی 2 ڕۆژ فۆڕم دابەش دەكات.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەورووبەری هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەرچووانی كۆلێژی پەروەردە و پەروەردەی بنیات ئەوانەی ئارەزوی دانانیان هەیە وەك وانەبێژ ڕۆژی یەك شەممە بەرواری 14/8/2022 سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەورووبەری هەولێر بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی وانەبێژی.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە پێشكەشكار تا ڕۆژی سێ شەممە 16/8/2022 فۆڕمەكان بگەڕێنەوە بەشی خۆیەتی.

جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە وێنەیەك لە پشتگیری كۆلێژ، كه بیسەلمێنی دەرچووی كۆلێژی پەروەرده و پەروەردەی بنیاتە لەگەڵ خۆی بهێنێتەوە .

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button