لەسەرەتای ئەمساڵەوە تورکیا سێ هەزار و ٧٦١ هێرشی کردۆتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان

لڤین:

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، دەوڵەتی تورکیا سێ هەزار و ٧٦١ هێرشی بۆ سەر هەرێمی خۆبەڕێوەبەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامداوە، کە بە هۆیەوە ٣٣ كەس بوونەتە قوربانی و دەیان كەسی تریش برینداربوون.

بەپێی ئامارێكی ئاژانسی فورات نیوز، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، تورکیا سێ هەزار و ٧٦١ هێرشی بۆ سەر هەرێمی خۆبەڕێوەبەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامداوە و لە ئەنجامی ئەو هێرشانەش ٣٣ كەس شەهید بوون و ١٢٤ كەسیش برینداربوون.

بەپێی ئەو ئامارە، دەوڵەتی توركیا لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ەوە بەردەوامە لە هێرشەكانی بۆ سەر باكور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و هەڕەشەی هێرشكردنە سەر هەرێمەكە دەكات و لە ماوەی دوو مانگ و نیوی ڕابردوودا نزیكەی هەزار و ٤٢٠ هێرش كراوەتە سەر هەرێمەكە و ٢٣ كەس شەهیدبوون و ٥٧ كەسیش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button