هێرشكرایە سەر سوپای هیندستان

لڤین:

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە گرووپە چەكدارەكان هێرشیانكردەسەر پێگەكانی سوپای هیندستان لە هەرێمی كەشمیر، بەهۆیەوە سێ سەرباز كوژران.

كاربەدەستێك لە سووپای هیندستان بۆ ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتەرز رایگەیاند هێرشەكە لە ناوچەی راجۆری هەرێمی كەشمیری زۆرینە مسوڵمان روویداوە لە كاتژمێرەكانی زووی بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە و گەمارۆی شوێنەكە دراوە و پرۆسەی گەران و پشكنین دەستیپێكردووە.

راشیگەیاند لە هێرشەكەدا سێ سەرباز كوژران و دووی دیكەش بریندار بوون و وەڵامی هێرشەكەش دراوەتەوە.

ئەم هێرشە دوای چەند رۆژێك دێت لە ساڵوەگەڕی هەڵوەشاندنەوەی حكومی خۆبەڕێوەبەری بۆ هەرێمی كەشمیر.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button