ئەمریکا 300 سەرباز دەنێرێتە عێراق

لڤین:

لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، ئەمریکا 300 سەرباز دەنێرێتە عێراق و، 9 مانگ لە وڵاتەکە دەمێننەوە و لە تەممووزی 2023 دەگەڕێنەوە ئەمریکا.

سەربازەکان لە 163یەم فیرقەی تۆپهاوێژی مەیدانی پاسەوانی نیشتمانیی ویلایەتی ئیندیانان، لە 2008ەوە یەکەمجارە ئەمریکا ئەو ژمارە زۆرە سەربازە بە جارێک بنێرێتە عێراق.

ئارۆن لانگ، فەرماندە لە پاسەوانی نیشتمانیی ئەمریکا رایگەیاند، ساڵانە هێز لە پاسەوانیی نیشتمانی لە وڵاتان جێگیر دەکرێن، بەڵام پێشتر بەم قەبارەیە سەرباز رەوانە نەکراون.

نزیکەی 85 وڵات لە عێراق لە نێو هاوپەیمانیی دژ بە داعشدان، ئەو فەرماندەیە روونی نەکردووەتەوە ئەم سەربازانە هاوکاریی کام لەو هێزانە دەکەن، چونکە بەرپرسانی ئەمریکی ئاماژە بەوەدەکەن کە 300 سەربازەکان بۆ هاوکاریکردنی هێزە ئەمنییەکانی نێو هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق جێگیردەکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button