کۆمپانیای دانه‌گاز: به‌رهه‌مهێنانی گاز له كێڵگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیادی كردووه
لڤین:
كۆمپانیای دانه‌گاز كه كاری به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی له چه‌ند كێڵگه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات رایگه‌یاند، به‌رهه‌مهێنانی گاز له كێڵگه‌كانی گاز له هه‌رێمی كوردستان زیادی كردووه.
سەرەڕای بارودۆخی نەخوازراوی ئەمنی، بەڵام کۆمپانیای داناغاز بەردەوام بووە لە کار و چالاکییەکانی خۆی لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەک کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2022، رێژەی بەرهەمهێنانی لە هەرێمی کوردستان ١% بەرز کردووەتەوە و کارەکانی فراوانکردنی کێڵگە گازییەکەشی بەردەوامی پێداوە.
هەر لەو ماوەیەدا، کاری هەڵکۆڵینی یەکەم بیری پەرەپێدان لە پڕۆژەکەیدا لە هەرێمی کوردستان کۆتایی پێ هاتووە و ئێستا کار لەسەر هەڵکۆڵینی بیری دووەم دەکرێت.
پێشكه‌وتن و زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی گاز له كێڵگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن دانه‌گازه‌وه له كاتێكدایه كه له ماوه‌كانی رابردوو چه‌ندینجار هێرشی مووشه‌كی له‌لایه‌ن گروپه میلیشیایی و تیرۆرستییه‌كان كراوه‌ته سه‌ر كێڵگه‌كان به تایبه‌ت كێڵگه‌ی كۆرمۆر له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان. به‌ڵام ئه‌وانه نه‌بوونه‌ته هۆی را‌گرتن و به‌ربه‌ست بۆ به‌رده‌وامی به‌رهه‌مێنانی گاز و بگره زیاتریش بووه.