یەدەگی پارەی نەختینەی عێراق زیادی کردوە

لڤین:

یەدەگی پارەی نەختینەی بانکی ناوەندی عێراق زیادیکردو گەیشتە ٨٢ ملیار دۆلار.

عومەر عاسم وتەبێژی بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا یەدەگی بانکی عێراق ٨٢ ملیار دۆلارەو عێراق ١٠ پلە سەرکەوتووە لە ریزبەندی وڵاتانی خەزێنەکردنی زێڕ و لە ئێستادا لە پلەی ٣٠ دایە و لە وڵاتانی عەرەبی لە پلەی چوارەمدایە.

عومەر عاسم، وتی: بڕی زێڕی یەدەگی عێراق لە دوای کڕینی ٣٤ تەن، لە ئێستادا گەیشتوەتە ١٣٠ تەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button