ڕووسیا: کارگەی درووستکردنی درۆنی تورکیا لە ئۆکرانیا بۆردومان دەکەین

لڤین:

دیمێتری پسکۆف وتی کە درووستکردنی کارگەی وەبەرهێنانی درۆنی تورکی لە ئۆکرانیا نەک تەنیا کێشە ناخاتە بەردەم پلانە سەربازییەکانی ڕووسیا بەڵکوو شەڕەکە درێژە پێدەدات.

کۆمپانیای بەیرەق مەکینای تورکیا وەک وەبەرهێنەری درۆنەکانی بەیرەقداری تی بی 2 ڕایگەیاندووە کە ئامادەکارییەکان بۆ درووستکردنی کارگەی وەبەرهێنانی ئەو درۆنە لە ئۆکرانیا تەواو کراوە و هەوڵ دەدرێت تا کۆتایی ئەمساڵ بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئۆکرانیا لە شەڕی دژ بە ڕووسیا کەڵکی لەو درۆنە وەرگرتووە، دەوترێت کە درۆنەکەی تورکیا ڕۆڵی لە نوقمبوونی کەشتیی هێزی دەریایی ڕووسیا لە نیسانی ڕابردوو لە دەریای ڕەش هەبووە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە کە پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا هەوڵی ئەوەی داوە بۆ کڕینی درۆنی بەیرەقدار لە گەڵ کۆمپانیای پەیوەندیدار دانوستان بکرێت بەڵام هاڵوک بەیرەقدار بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە کە لایەنگری لە ئۆکرانیا دەکات، ڕایگەیاندبوو کە هیچ کات موڵەتی فرۆشتنی درۆنەکان بە ڕووسیا نادات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button