وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەبارەی دابینكردنی نەوتی سپی كۆبۆوە

لڤین:

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ئاشكرای كرد، گفتوگۆیان لەسەر چەند پێشنیازێك بۆ دابینكردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان كردووە و داواشیان كردووە ئەو كەسانەی دەستكاری كواڵێتی بەنزین دەكەن سزا بدرێن.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، بە مەبەستی دۆزینەوەی میكانیزمێكی گونجاو بۆ دابینكردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان، دابینكردنی بەنزین، پاراستنی كێڵگە نەوتییەكان و بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، كەمال محەممەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی وەزارەتی كرد.

جەخت لەوەش كراوەتەوە، بۆ دابینكردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان، گفتوگۆ لەسەر چەند پێشنیاز و بۆچوونێك كرا، هەروەها وەزیری سامانە سرووشتییەكان پێداگیریی لەسەر كوالێتی بەنزین كردەوە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، وەزیر  داوای كردووە ئەو كەسانەی دەستكاریی كوالێتی بەنزین دەكەن و بەنزینی خراپ بە خەڵك دەفرۆشنەوە، لێپرسینەوەی یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button