له‌ هه‌ولێر كه‌سێك كوژرا

لڤین:

پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: شه‌وی رابردوو ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوویداوە و لە ئەنجامدا کەسێک کوژراوە و هەروەها کەسێکیش کە لەگەڵی بووە، بریندار بووە.

هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند: شەوی ڕابردوو  ڕێکەوتی (١٠-٨-٢٠٢٢)  کاتژمێر (١٢:٣٠) خولەک هێزەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە کە لە سنووری ناحیەی (کەسنەزان) ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوویداوە.

وتیشی: لە ئەنجامدا کەسێک بەناوی (ئه‌حمه‌د ئیبراهیم) کوژراوە و هەروەها کەسێکیش کە لەگەڵی بووە، بریندار بووە بەناوی (ڕێبین نەوزاد خدر).

هۆگر عه‌زیز ده‌ڵێت: هێزه‌كانیان توانییان شوناسنامەی تۆمەتباران دەستنیشان بکەن، کە ۲ کەسی هاوڕێی یەکتر بوون و یەکێکیان ناوی (ش. ع.)ـە و تۆمەتباری دووەم ناوی (ئـ) تەقەیان لە بکوژ و زامدار کردووە، هۆکارەکەشی بۆ کێشەیەکی کۆنی نێوان کوژراو و بکوژ دەگەڕێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button