بە وێنە… دەروازەی سنوریی سەیرانبەن بە فەرمی كرایەوە

لڤین: دەروازەی سنوریی سەیرانبەن بە فەرمی كرایەوە و لەمەودوا بەشێوەیەکی فەرمی ئاڵوگۆڕیی بازرگانی لەو دەروازە سنوورییە دەکرێت و دوای قەدەغەی هاتووچۆش گەشتیاران دەتوانن هاتووچۆی لێوە بکەن.

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و پارێزگاکانی سلێمانی و سنە، دەروازەی سنووریی سەیرانبەن لەنێوان بانە و پێنجوێن بە فەرمی کرایەوە.

لە لێدوانێکدا ئیسماعیل رۆستەم پور، قائیمقامی بانە، وتی: لە ئێستاوە بەشێوەیەکی فەرمی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەکە دەکرێت دوای قەدەغەی هاتووچۆش گەشتیاران دەتوانن هاتووچۆی لێوە بکەن.

سەیرانبەن لەسنوری قەزای پێنجوێنە و 25 کیلۆمەتر لە شارۆچکەی بانەوە دورە و لە ساڵی 2001ەوە وەکو دەروازەیەکی نافەرمی کراوەتە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی تێدا دەکرێت و بەکردنەوەی دەروازەکەش هاتووچۆی گەشتیاران ئاسانتر و نزیکتر دەبێتەوە لەنێوان پێنجوێن و بانە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button