وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: لەو باوەڕەداین باشترین کار گەڕانەوەیە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران

لڤین:

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بڵینکن رایگەیاند کە واشنتۆن هێشتا لەو باوەڕەدایە باشترین کار گەڕانەوەیە بۆ پەیماننامەی رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی.

ئەنتۆنی بڵینکن کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرووەکان لەبارەی پلانی کاری گشتگیریی هاوبەش “JCPOA” لە بارەگای گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانە لە نیویۆرک بۆ میدیاکاران دوا و رایگەیاند “هێشتا لەو باوەڕەداین گەڕانەوەی دوولایەنە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران باشترین کارە بۆ دوورکەوتنەوە لە هەموو جۆرە قەیرانێک”.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە دا کە لە کاتێکدا جیهان دووچاری گۆرانی ئاووهەوا بووەتەوە، وزەی ئەتۆمی گرنگتر بووە و گوتی: “لە بواری رێگەگرتن لە بڵابوونەوەی چەکی ئەتۆمیدا دووچاری سەختییەکان لەگەڵ ئێران، کۆریای باکوور و ئێستاش رووسیا بەشێوەی جیاواز بوونەتەوە”.

ئەنتۆنی بڵینکن هێرشکردنە سەر ئۆکراینای لەلایەن رووسیاوە بە نموونە هێنایەوە و گوتی: “ئەمە پەیامی ترسناک بۆ ئەو وڵاتە دەنێرێت کە لە سەرتاسەری جیهان بڕیار دەدەن چەکی ئەتۆمییان هەبێت یاخود نا”.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بڵینکن لە وەڵامی پرسیارێکیشدا لەبارەی هەڕەشەی چین بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە ئەگەری ئەوەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، نانسی پێلۆسی سەردانی تایوان بکات، داوای لە چین کرد هەوڵ نەدات گرژییەکان زیاتر تەشەنە بکەن و گوتی: “ئەگەر چین بیەوێت قەیران دروست بکات و گرژییەکان تەشەنە بستێنن ئەوا بەتەواوی پەیوەندی بە پەکینەوە هەیە. چاوەڕوان دەکەین کێشەکان گەورە نەکەن و بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button