ڕۆژئاوای کوردستان.. هەشت سیخور دەستگیرکران

لڤین:

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور رۆژهەڵاتی سوریا دەستگیرکردنی هەشت سیخوڕی دەوڵەتی تورکی ڕاگەیاند و بڕیارە دانپێدانانەکانیان بە ڤیدیۆ بڵاوبکاتەوە.

میدیاکانی نزیک لە پەکەکە لە زاری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور رۆژهەڵاتی سوریا ناو و ناسنامەی هەشت سیخوڕی دەوڵەتی تورکی بڵاوکردەوە کە دەستیان هەبووە لە تیرۆرکردنی چەند فەرماندەیەکی ڕۆژئاوای کوردستان.

ئاسایشی ناوخۆ ڕاشیگەیاندووە، ئەو سیخوڕانە دەستیان هەبووە لە تیرۆرکردنی فەرماندە دلێر ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی کۆبانی و مزگین کۆبانی، ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی عەین عیسا، بڕیاریشە بە زوترین کار دانپێدانانی ئەو سیخوڕانە بڵاو بکاتەوە.

ناوی سیخوڕەکان بەمشێوەیە.

ئەحمەد محەمەد ئیبراهیم

عوبێد ئیسماعیل عیسا

یاسر خەلیل محەمەد

بەکر محەمەد عیسا

ئیسماعیل محەمەد ئیبراهیم

حوسێن ئەحمەد محەمەد

ئەحمەد مەحمود خەلەف

شەمسەدین ڕەشید قاسم

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button