ئاسایشی هەولێر سکاڵایەکی دیکەی لەسەر شێروان شێروانی تۆمارکرد

لڤین: ئاسایشی گشتی هەولێر سکاڵایەکی دیکەی لەسەر شێروان شێروانی ڕۆژنامەنووس، تۆمارکرد کە ئێستا خۆی سزای بەندکردنی شەش ساڵی بەسەردا سەپێنراوە.

بە تۆمەتی ناوزڕاندنی ئاسایش، ئەمڕۆ شێروان شێروانی، ڕۆژنامەنووس لەسەر سکاڵایەکی ئاسایشی گشتی هەولێر، برایە بەردەم پۆلیسی بنكەی پۆلیسی خانەقا لە شارەکە.

بەپێی وتەی بەشدار حەسەن، پارێزەری شێروان شێروانی، ئاسایشی گشتی بە تۆمەتی ئەوەی “گوایە لەكاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی داداگاییكردنی شێروان و هاوڕێكانی، شێروان شێروانی ناوی ئاسایشی زڕاندووە” سکاڵآیان لەسەر تۆمار کردووە.

پارێزەرەکەی شێروانی باسی لەوەشکردووە کە نوێنەری داواكاری گشتی و بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی خانەقا، داوایان كردووە ئەمڕۆ لە كاتی وەرگرتنی وتەی شێرواندا، پارێزەر لە بنکەی پۆلیس ئامادەبێت بەڵام نوێنەری ئاسایش ڕێگەی نەداوە، ئەو پارێزەرە ڕەتیشیدەكاتەوە “شێروان تەشهیری كردبێت و دەڵێت تەنها بەرگری لە خۆی كردووە”.

تۆمارکردنی سکاڵایەکی دیکە لەسەر شێروان شێروانی، لە لایەن ئاسایشەوە لە کاتێکدایە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە دوای شەش مانگ لە زیندانی کردنیان شێروان شێروانی و چوار چالاکوانی دیکەی دەڤەری بادینان لە دادگای تاوانەکانی هەولێر یەکی شەش ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێندرا.

لە کاتی دادگاییەکەشدا شێروان وتی: بە “ئەشکەنجەدان و هەڕەشەی هاوسەرەکەم فشارم خراوەتەسەر”، لەدوای سزادانەکەشەوە ئەو پینج ڕۆژنامەنووس و چالاکوانە وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بڕیارەکەی دادگا مانیانگرتووە لە خواردن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button