بەشیر حەداد: باوه‌ڕناكه‌م كار بگاته ئه‌و راده‌یه‌ی كه هەرێمی کوردستان وه‌كو به‌غدای لێبێت
لڤین:
جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەربارەی خۆپیشاندانەکانی بەغداد دەڵێت” ئەم خۆپیشاندان و دۆخەی عێراق ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنی ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به‌سه‌ر هه‌موو كایه‌كانه‌وه، مەترسی لەسەر ناردنی (٢٠٠) ملیارەکەش دەبێت”.
بەشیر حەداد جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند” ئه‌گه‌ر ئه‌م بارودۆخه به‌رده‌وام بێت به‌مشێوه‌یه پرۆسه‌ی سیاسی به‌شێوه‌یەکی گشتی له‌عێراقدا به‌ره‌و تونێلێكی تاریک و نادیار ده‌ڕوات كه زیانمه‌ندی یەکه‌م تێیدا میلله‌تانی عێراقن به‌وه‌ی كه چه‌ندین ساڵه چاوه‌ڕوان دەکرێت خزمه‌تگوزاری و بونیادنانی ژێرخانی ئابوری و بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و دابینكردنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان ئه‌مانه چاوه‌ڕوان دەکرا به‌ڵام به‌داخه‌وه واده‌رنه‌چوو”.
وتیشی” ئەم خۆپیشاندان و دۆخەی عیراق ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنی و سلبی ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به‌سه‌ر هه‌موو كایه‌كانه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له ده‌وڵه‌تی عێراق، یان هه‌ر گۆڕانكاریه‌ک له عێراقدا ڕووبدات ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌كان كاریگه‌ری به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌بێت، به‌لای ئێمه‌وه ئه‌م كاریگه‌ریه له‌لایه‌كی ئابوریه‌وه ئێستا ئه‌م فه‌وزا سیاسیه به‌رده‌وام بێت له به‌غداد به‌رای ئێمه ئه‌و (٢٠٠) ملیاره‌ی كه ناوبه‌ناو و نیمچه ده‌هات بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر ده‌بێت كه نه‌یه‌ت له پاشان چاوه‌ڕوانده‌كرێت كه لایه‌نه ناكۆكه‌كان به‌تایبه‌ت میلیشیا چه‌كداره‌كان هه‌رێمی كوردستان یان كورد به به‌شێک له‌ململانێیه‌كان بزانن و به‌هۆكارێک بزانن له هۆكاره‌كانی دروستبوونی ئه‌و په‌رته‌وازه‌ییه له نێوماڵی شیعه‌دا بۆئه‌وه‌ی بیر له‌تۆڵه‌كردنه‌وه بكه‌نه‌وه”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ر‌ەنگە خه‌ڵک له كوردستان له هه‌ندێک شت ناڕازیی بێت، وه هه‌ندێک داواكاری خۆیان هه‌یه، به‌ڵام باوه‌ڕناكه‌م كار بگاته ئه‌و راده‌یه‌ی كه وه‌كو به‌غدای لێبێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێژە‌ی خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵک و رێژە‌ی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی و رێژە‌ی ئاوه‌دانی له هه‌رێمی كوردستان به‌راورد ناكرێت له‌گه‌ڵ به‌غدا و شاره‌كانی دیکەی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق.