ڕێكخراوی سی پی تی: توركیا بۆردوومانەكەی ڕانیەی ئەنجامداوە

لڤین:

تیمی كوردستان عێراقی سی پی تی ڕایگەیاند، لە بۆردوومانەكەی نیوەڕۆی ئەمڕۆی ڕانیە كە توركیا ئەنجامی داوە، هاوڵاتییەك بە سەختی بریندارە و برینداری تریش هەیە.

نیوەڕی ئەمڕۆ، ئۆتۆمبێلێكی لاندكرۆزەر لە نێوان چوارقوڕنە و ڕانیە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كرایە ئامانج.

لەسەر ئەو ڕووداوە تیمی كوردستان عێراقی سی پی تی بڵاویكردەوە، لە بۆردوومانەكەی توركیادا بۆسەر ئۆتۆمبێلێکیی جۆری لاندكروزەر لەسەر ڕێگای نێوان چوارقوڕنە-ڕانیە، پیاوێكی تەمەن ٥٢ ساڵ بەسەختی برینداربووە .

سی پی تی ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەگوێرەی قسەی شایەتحاڵەكان، لەو بۆردومانەدا بریندارێكی تریش لە ئۆتۆمبێلەكەدا ھەبووە بەڵام لە ئێستادا نادیارە.

لەبارەی ناسنامەی قوربانییەكانەوە ئاماژەی بەوەكردووە، ناو و ناسنامەی قوربانییەكان تا ئێستا بەتەواوی ئاشكرا نەكراون.

وێنەی ئوتومبێلە بۆردومانکراوەکە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button