"لەگەڵ فەراهەمکردنی پانتایی ئازادیی ڕادەربڕینین"

لاهور شێخ جەنگی: پرسی پەکەکە بە ڕێگای ئاشتییانە چارەسەر دەکرێت

لڤین: لاهور شێخ جەنگی، لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێم، ڕایگەیاند، یەکێتیی پێیوایە پرسی پەکەکە بە ڕێگای ئاشتییانە چارەسەر دەکرێت و بژاردەی شەڕ کێشەکان ئاڵۆزتر دەکات، ڕاشیگەیاند، لەگەڵ فەراهەمکردنی پانتایی ئازادیی ڕادەربڕین و مامەڵەکردنێکی مەدەنی و شارستانییانەن بۆ ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان.

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی پێشوازی کرد لە کلێمێنس زێمتنەر کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی هاوسەرۆکی یەکێتی، لە کۆبوونەوەکەدا دەربارەی بارودۆخی گشتی و هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و گرنگیی ڕۆڵی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لە بارەوە کراوە و هەروەها لەو ئەرکەی کە هێزی سەربازی ئەڵمانیا بینیویەتی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، هاوسەرۆکی یەکێتی دەڵێت: “پێزانینی خۆمان دووپاتکردەوە بۆ گەل و حکومەتی ئەڵمانیا کە هاوکاری هەرێمی کرد لە دابینکردنی چەک و پێداویستیی سەربازیی و ئەنجامدانی مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە “لە دیدارەکەدا باسمان لە بەردەوامی هەوڵەکان کرد بۆ ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی و جەختمان کردەوە کە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان هانی هەردوولا دەدات بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی یەکلاکەرەوە کە تیایدا پشکی هەرێم لە بودجەدا دیاری بکات و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم زامن بکات و چیتر قووت و بژێویی ژیانی هاووڵاتییانی هەرێم نەکرێنە قوربانیی ململانێ و بەرژەوەندییە تایبەتەکان”.

هەروەها هاتووە “ڕامانگەیاند کە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ تەنیا بۆ بودجە نییە، بەڵکو فاکتەرێکی گرنگە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی تر بە تایبەت کێشەی ناوچە دابڕێندراوەکان، هاوکات قەوارەی هەرێمیش بەهێزتر دەکات”.

هاوسەرۆکی یەکێتی، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا “باسمان لە ئازادی ڕادەڕبڕین کرد لە هەرێمی کوردستان کە یەکێکە لە دروشمە سەرەکییەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و جەختمان کردەوە لەسەر فەراهەمکردنی پانتایی ئازادیی ڕادەربڕین و مامەڵەکردنێکی مەدەنی و شارستانییانە لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان لە پێناو پەرەپێدان و بەهێزکردنی پایەکانی ئازادی و دیموکراسی لە هەرێمدا”.

لەبارەی هەڵوێستی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ کێشەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و تورکیاش لە ڕآگەیەندراوەکەدا هاتووە: “دووپاتمان کردەوە کە یەکێتیی پێی وایە ئەو پرسە بە ڕێگای ئاشتییانە چارەسەر دەکرێت و بژاردەی شەڕ و پەنابردنە بەر ڕێگەی سەربازیی کێشەکان ئاڵۆزتر دەکات”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button