ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس گەیشتە بەغدا

لڤین:

ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بەسوپای پاسداران گەیشتە شاری بەغدا.

میدیای عێراقیی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆك کۆمار، پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق گەیشتە بەغدا.

هاوکات هەر ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی گەیشتە شاری بەغدا بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.

بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کە بە ئەگەری زۆرەوە ڕۆژی شەممەیە، پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button