هەپەگە کوژرانی ٣٦ سەربازی تورکی ڕاگەیاند
لڤین:
هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکییەکانی گەریلاکاندا ٣٦ سەربازی تورک کوژراون و گورز لە هێلیکۆپتەرێکیش دراوە.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزەکانی پاراستنی گەل – هه‌په‌گه له باره‌ی شەڕ و روبەڕوبونەوەکان لە هەریمەکانی پاراستنی میدیا ڕاگەیەندراوێکی بڵآو کردوە و ئەنجامی چەند چالاکیەکی ئاشکرا کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان لێپێچینه‌وه لە كۆمه‌ڵكوژی و هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ده‌كات و گورزی دژوار له داگیركه‌ران ده‌وه‌شێنێت.
ئاماژەی بەوەکردووە: تیمه گه‌ڕۆكه پڕۆفیشناڵه‌كانمان زۆر تاكتیكی گه‌ریلاییان تێكه‌ڵ كردووه و چالاكی به‌هێزیان ئه‌نجامداوه. له چالاكی گه‌ریلاكاندا ٣٦ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادراون، دوو داگیركه‌ریش برینداربوون.
ئەوەشی ڕونکردووەتەوە لە شەڕی هەریمەکانی ئاڤاشین و مەتینا و زاپ، لە چالاکی گەریلادا دوو درۆن تێكشكێنراون و گورز له هێلیكۆپته‌رێك وه‌شێنرا.
ئەوسی ڕوونکردوەتەوە، سوپای توركی داگیركه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانه‌كانیی به‌رخودانی شه‌ش جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی، ١٥ جاریش به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ١١ جاریش به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به ده‌یان جاریش به هاوه‌ن و كاتیوشا بۆردومان كردووه.